ڕاگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئهمڕۆ چوارشهممه 3ى 9ى 2025 ڕایگهیاند، بەهاوکارى و هەماهەنگى نێوان باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا و فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکوومەتى هەرێمى كوردستان توانرا سۆراغى 25 گەنجی هەرێمی کوردستان لە وڵاتى لیبیا بکرێت و ئازاد بکرێن.
دواى ئازادبوونیان گەنجەکان لەڕێگەى ڤیدیۆکۆڵ ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە دووان و سوپاسی بەرپرسی فەرمانگە و حکوومەتی هەرێمیان کرد کە لەخەمی هاووڵاتی خۆیان بوون و توانیان دەربازیان بکەن.
سەفین موحسین دزەیی، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا کە تەواوی گەنجەکان سەلامەتن و سوپاسی دکتۆر ئەحمەد ئەلسەحاف، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عیراقی لە تەڕابلوس کرد کە هەمیشە هاوکار بووە لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بۆ ئەم جۆرە پرسانە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3/9/2025 لەسەر راسپاردە و پشتگیريى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان رێکارەکانى گەڕانەوەى ئەو گەنجانە بۆ هەرێمى کوردستان تەواوکران و پاسپۆرت و تیکتى گەڕانەوەیان بۆ دابین کرا. بڕیارە لە رۆژى 10ى ئەم مانگە بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان.
جێگەى باسە لە مانگى رابردووش بە هەماهەنگی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا، توانرا 6 گەنج لە بەندیخانەکانی ئەو وڵاتە ئازاد بکرێن و بگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه