دوو گه‌وره‌پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی سندووقی به گوژمه‌ی 6 ملیار دینار و پڕۆژه‌یه‌كی ڕێگه‌سازی به گوژمه‌ی ملیارێك و 600 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له شاری هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ ده‌كرێن.
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان سه‌ردانی پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و بڕیاریدا كه ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ بكرێن، كاروانی ئاوه‌دانی ڕووی له شاره‌كه كرد و ژماره‌یه‌ك پڕۆژه كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له ئێستادا سێ گه‌وره‌پڕۆژه دوویان له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له شاری هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ ده‌كرێن، و پڕۆژه‌كان بریتین له پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندووقی لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گه‌شتوگوزار بە بڕی 6 ملیار دینار و ڕێژەی جێبەجێکردنی گه‌یشتووته زیاترە لە ٩٥% و یەکێکە لە پڕۆژە گرنگه‌كان بۆ هه‌ڵه‌بجه.
هاوكات پڕۆژەی ڕێگەسازیی گەڕەکی ئەندازیاران به بودجەی 1 ملیار و 600 ملێۆن دینار لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گه‌شتوگوزار جێبه‌جێ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها پڕۆژه‌یه‌كی تری ڕێگەسازی له گەڕەکی فەرمانبەران كه ئێستا كاره‌كانی گەیشتووەتە ١٠٠% و لەسەر داهاتی شارەوانیی هەڵەبجە بە بڕی ٥٥٠ ملیۆن دینار جێبه‌جێ كرا.
وەڵام بدەوه