قۆناغی سەختی گەرما کۆتایی هات
محەمەد کەمال شارەزای کەشناسی رایگەیاند" لە قۆناغی سەختی گەرما تێپەڕیوین و لە کۆتا ساتەکانی وەرزی هاوینداین وبۆ ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە هەرێم 4 پلە دابەزیون بە جۆرێک بەرزترین پلەکانی گەرما لە گەرمیان 41ی پلەی سیلیزی تۆمار کراوە".
ئەو کەشناسە ئاماژە بەوەدەکات کە دو شەپۆلێکی فێنک روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە وبارستە هەوای گەرم لە ناوچەکە کۆتایی دێت ورۆژ بەدوای رۆژ پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن.
سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژانی داهاتوو محمەد کەمال وتی" پێشبینی ناکرێت پلەکانی گەرما لە ئاستی بەرزدا بمیننەوە و روو لەدابەزین دەکەن ودوای 21ی مانگ ناوچەکەمان پێدەنێتە وەرزێکی نوێ کە وەرزی پاییزە و لەدوای ئەو وادەیە لە شەودا پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخەواییەکانی هەرێم لەخوار 25 دەبن ولە رۆژیشدا ژێر 40پلە تۆمار دەکرێت".
وەڵام بدەوه