ئەمڕۆ دووشەممە 9/1، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کریستۆف پرۆمێرشبێرگەر، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی شانشینی هۆڵەندا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، کە ئەدریان ئایسلستین، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا . سەرۆکی حکومەت سوپاسی هۆڵەندای کرد بۆ پشتیوانیکردنی لە چاکسازییەکانی حکومەت لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری، بە تایبەتی پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵی کوردستان. هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی شانشینی هۆڵەندا، ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانی و دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێم و میوانداریکردنی ئاوارە و پەنابەرانی کرد. هەروەها ئامادەیيی وڵاتەکەی بۆ زیاتر پێشخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا، شاندێکی بازرگانیی هۆڵەندی، بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی و ئابووری سەردانی هەرێم بکات. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
گیراوەکانی شەڕی لالەزار حاڵیان خرابە
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ واژۆی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
لەسەر سنوور شەڕ ڕوویدا
1 رۆژ پێش ئێستا
کازمی لە عێراق بەهێزترە
1 رۆژ پێش ئێستا
نڕخی زێڕ بە تەواوی بەرزبوویەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
زانیاری نوێ گەیشت لەبارەی مووچەی مانگی حەوت
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه