Kurdistan Press - وەزارەتی كارەبای عێراق، دەربارەی پڕۆژەی ڕووناكی کۆتا قسەی خۆی کرد وەزارەتی كارەبای عێراق، دەربارەی پڕۆژەی ڕووناكی کۆتا قسەی خۆی کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی كارەبای عێراق، دەربارەی پڕۆژەی ڕووناكی کۆتا قسەی خۆی کرد

وەزارەتی كارەبای عێراق، دەربارەی پڕۆژەی ڕووناكی (كارەبای 24 كاتژمێری) کۆتا قسەی خۆی کرد

لەسەر ئاستی باڵا، هەردوو شاندی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق كۆ بوونەوە و لە كۆبوونەوەكەدا، وەزارەتی كارەبای عێراق هەوڵەكانی حكوومەت و وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستانی بۆ دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری بەرز نرخاند

ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی 8ی 2025، وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، كە کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری کارەبا پێشوازیی لە خالید غەزایی، بریکاری وەزارەتی کارەبای عێراق و شاندێکی یاوەری کردووە

لە دیدارەکەی نێوان هەردوو وەزارەتی كارەبا، بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوان، گواستنەوە و دابەشکردن و کۆنتڕۆڵ و بەرپرس و نوێنەری کۆمپانیا بەرهەمهێنەکانی کارەبا لە كوردستان ئامادەی بوونە، كە جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وەزارەتی كارەبا کراوەتەوە و دەستکەوتەکانی وەزارەتی کارەبا لە پرۆژەی ڕووناکیی 24 کاتژمێریی کارەبا لەلایەن وەزارەتی کارەبای حكوومەتی عێراقەوە بەرز نرخێنراوە

شاندی هەردوولا، بارودۆخی کارەبایان لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق تاوتوێ كردووە، كە وەزیری کارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە کردووە "تا کۆتایی ساڵی 2026 تەواوی كوردستان سوودمەند دەبێت لە پڕۆژەی ڕووناکیی 24 کاتژمێری و لەگەڵ زیادبوونی بەرهەمهێنانی غاز كوردستان توانای زیاتری ئیشپێکردنی یەکەکانی وێستگەکانی کارەبای دەبێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه