Kurdistan Press - شاخەوان عەبدوڵڵا : حکوومەتی عێراق چێژ وەردەگرێت لە ئازاردانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان شاخەوان عەبدوڵڵا : حکوومەتی عێراق چێژ وەردەگرێت لە ئازاردانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاخەوان عەبدوڵڵا : حکوومەتی عێراق چێژ وەردەگرێت لە ئازاردانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

بۆ لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرسی ئەو جووتیارە کوردانەی گوندی پەلکانە کە لە دادگا سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە،  جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی جووتیارانی گوندەکەی کرد.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمە یەکەم جار نییە جووتیارانی کوردی گوندی پەلکانە لە دادگا کێشەیان بۆ دروستبکرێت و ئێمە چارەسەری بکەین،  بەردەوامیش دەبین لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ڕووبەڕوویان دەکرێتەوە. 
شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی:" لەبارەی دوایین ئەو ڕێکارانەی جێبەجێ دەکرێن، ئەمڕۆ هەواڵێکمان بۆ جووتیارانی گوندی پەلکانە هێنا، ئەویش بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە لە 19ـی مانگی ئاب، جێبەجێکردنی بڕیارەکە لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و تا ئەو کاتەی بڕیارەکە دەگەڕێتەوە، ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنیان بۆ ئەوەی مافەکانیان نەفەوتێت و تەعەدایان لێنەکرێت، دەشڵێت: ئەوەی گرنگ بوو، دەرکردنی یاسایەکە بوو، ئێستا هەر چی دەکەن با بیکەن گرنگ ئەوەیە یاسایەکە تێپەڕی".
یەک لە جووتیارانی کوردی خاوەن زەوی لە گوندی پەلکانە  ڕایگەیاند، ئەو کێشانەی کە هەن لەسەر زەوی و زارە و چەند کەسێکی عەرەبی هاوردەی سەردەمی بەعس کە زەوییەکانیان لە جووتیارانی کورد زەوت کردبوو، ئێستا هاتوون و ئەو گرێبەستانەیان پێشکەشی دادگا کردووە، دادگاش لای ئەوان دەگرێت، بەڵام شاخەوان عەبدوڵڵا بەڵێنی داوە پشتگیری کەیسەکەمان بکات لە دادگا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه