ئهمڕۆ يهكشهممه 8/31، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی له وێندی گرين، كونسوڵى گشتيى نوێی ئهمهريكا له ههرێمى كوردستان كرد.
له دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دهستبهکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا کرد و ههموو پشتيوانييهكی بۆ سهرخستنى ئهركهكهى دەربڕی. سەرۆکی حکومەت، هەروەها سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى ئهمهريكاى بۆ ههرێمى كوردستان له هەموو بوارەکاندا کرد. كونسوڵى گشتيى ئهمهريكا، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات كردهوه و ئاماژەی بە هاتنی شاندێکی بازرگانیی ئەمەریکی کرد کە بەم نزیکانە سەردانی هەرێم دەکەن. کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا، هەروەها ستایشی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بە تایبەتی ئاماژەی بە گرنگیی هەردوو پڕۆژەی ( ڕووناکی ) و ( هەژماری من ) کرد. پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کودستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.
سهرۆكی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی پێشوازی لە كونسوڵى گشتيى نوێی ئهمهريكا دهكات
6رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
گیراوەکانی شەڕی لالەزار حاڵیان خرابە
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ واژۆی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
لەسەر سنوور شەڕ ڕوویدا
1 رۆژ پێش ئێستا
کازمی لە عێراق بەهێزترە
1 رۆژ پێش ئێستا
نڕخی زێڕ بە تەواوی بەرزبوویەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
زانیاری نوێ گەیشت لەبارەی مووچەی مانگی حەوت
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه