فارس عیسا: ئەوانەی درۆن ئاڕاستەی ھەرێم دەكەن دیارن و سەرەخۆشیمان لێ دەکەن"
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد: کێشەی ئێمە لە بەغداد کێشەی عەقلیەتە، گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی ھەرێمی کوردستان بەرەوپێش رۆیشتووەو متمانەیان بە وڵاتێکی دیموکراسی و فیدراڵی نیە.
بەغداد وەکو ھاوڵاتی دەرجە دوو تەماشای کورد دەکات و پێیوایە پێویستە ئەوان بڕیار بدەن و ئێمە جێبەجێی بکەین.
بۆ پرسی نەوت، پێشتر رێککەوتن لەنێوان ھەرێم و بەغداد هەبووە بۆ ئەوەی رەشنوسێک ئامادەبکرێت و یاسای نەوت و غاز دەربچێت، عێراق لێی پەشیمان بووەوە.
ھەندێک لایەن لە عێراق نایانەوێت ھەرێم و بەغدا بگەنە رێککەوتن، ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی بە درۆن ھێرش بکرێتە سەر کێلگەکانی نەوتی ھەرێم، بۆ ئەوەی کێشەکان ھەر وا بەردەوام بن.
ئەوانەی درۆنیان ئاڕاستەی ھەرێم کردووە دیارن، ئەوانەی درۆنمان ئاڕاستە دەکەن بەشەو و بەڕۆژ، سەرەخۆشیمان لێ دەکەن، ئەوەی کرا بۆ ئەوە بوو ھەرێم و بەغداد نەگەنە رێککەوتن.
وەڵام بدەوه