بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، تەمەنی خانەنشینی دادوەرەكانی كوردستان پێنج ساڵ درێژكرایەوە، بەڵام بڕیارە لە مانگی یەكی ئەمساڵەوە جێبەجێ دەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە تەمەنی خانەنشینی دادوەرەكانی كوردستان لە 65 ساڵی كۆتایی دێت بە گوێرەی رۆژ و مانگ و ساڵ و لەوە زیاتر درێژ ناكرێتەوە.
زیاتر لە 300 دادوەری ژن و پیاو لە كوردستاندا هەن، بەڵام هێشتا دیار نییە كە چەند لەوانە خانەنشینی دەیانگرێتەوە، بە پێی بەدواداچوونی "وشە" لەم مانگەوە پڕۆسەی خانەنشینی ئەو دادوەرانە دەست پێی دەكات و ئەوەی تەمەنی بگاتە خانەنشینی بۆی درێژ ناكرێتەوە.
لە نووسراوەكەدا هاتووە، پاڵپشت بە حوكمەكانی مادەی نۆ لە یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی ژمارە نۆـی ساڵی 2014ـی هەمواركراو، یاسای دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی كوردستان – عێراق ژمارە 23ـی ساڵی 2007 مادەی 46 بڕگەی (یەكەم و دووەم) و نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 9154 لە 27ـی تەمووزی 2025 تایبەت بە خانەنشینیی دادوەران و ئەندامانی داواكاریی گشتی، بڕیاردرا بە درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان بۆ 65 ساڵ و لە هیچ بارێكیشدا ماوەی خزمەتیان بۆ درێژ ناكرێتەوە."
سەرچاوەیەكی تایبەت ڕایگەیاند، درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی زیاتر پێوەندی بە كەمی دادوەر لە كوردستاندا هەیە، چونكە پێویستە پەیمانگەی دادوەری كار بكات تا كۆمەڵێك دادوەری تر بخرێنە كارەوە.
هەمان سەرچاوە زانیاری ئەوەی دا، دادوەرەكان كە خانەنشین دەبن بە مووچەی 80%ی خۆیانە و چەند ئیمتیازێكی تریش دەیانگرێتەوە.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
گیراوەکانی شەڕی لالەزار حاڵیان خرابە
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ واژۆی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
لەسەر سنوور شەڕ ڕوویدا
1 رۆژ پێش ئێستا
کازمی لە عێراق بەهێزترە
1 رۆژ پێش ئێستا
نڕخی زێڕ بە تەواوی بەرزبوویەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
زانیاری نوێ گەیشت لەبارەی مووچەی مانگی حەوت
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه