Kurdistan Press - هەواڵێکى خۆش بۆ هاووڵاتیان هات هەواڵێکى خۆش بۆ هاووڵاتیان هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکى خۆش بۆ هاووڵاتیان هات

ئەمڕۆ شەموو 30ـی ئاب، تیمی پڕۆژەی رووناكی رایگەیاند، زیادبوونی موڵكی جۆری A یان B لە كاتی زانینی بڕی بەكارهێنانی كارەبا، خزمەتگوزارییەكی نوێیە بۆ هاووڵاتییان.

زیاتر گوتی، ئەو خزمەتگوزارییە تازە كارا كراوە، كەسێك دەتوانێت دوو جۆر موڵكی لەسەر یەك ژمارە تۆمار بكات یان زیاتر، ئەو كاتە بۆ هەر موڵكێك پیتێك دادەنێت و لە كاتی زانینی بڕی بەكارهێنراوی كارەبا، دەتوانێت هەریەكەیان بزانێت.

پڕۆژەی رووناكی خزمەتگوزاریی *1992# بۆ هاووڵاتییان بەردەست خستووە، دوای ئەوە بۆكسێكی تر دەكرێتەوە پێت دەڵێت، بڕی كارەبای بەكارهێنراوت چەندە.

ژمارەی بەشدارانی پڕۆژەی رووناكی لە زیادبووندایە، لە ئەمڕۆوە ژمارەی بەشداران كە سوودمەندی كارەبای 24 سەعاتین، گەیشتە سێ‌ ملیۆن و 70 هەزار هاووڵاتی.

كۆی گشتیی ژمارەی ئەو موەلیدانەی كوژێنراونەتەوە لە پڕۆژەی ڕووناكی، لە هەولێر دوو هەزار و 197 موەلیدەیە، لە سلێمانی 604 موەلیدە، لە دهۆك 356 موەلیدە و لە هەڵەبجەش 65 موەلیدە، كۆی گشتی دەكاتە سێ‌ هەزار و 222 موەلیدە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه