دەستەی کەشناسیی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، وردەکاریی کەشوهەوای وڵاتی بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو بڵاو کردەوە و ڕای گەیاند، لە هەندێک ناوچە خۆڵباران دەبێت و پلەکانی گەرمایش ناجێگیر دەبن.
سبەی شەموو، کەشوهەوا ساماڵ دەبێت و بایەکی مامناوەند لە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاواوە هەڵدەکات. لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور چالاک دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک. پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە و لە باشوور نزیک دەبن لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی شەموو:
دهۆک: 41
هەولێر، سلێمانی و ئەنبار: 43
بەغدا، نەینەوا، کەرکووک، واست، بابل و دیوانیە: 45
سەڵاحەدین، دیالە، کەربەلا، نەجەف و موسەننا: 46
زیقار: 47
بەسرە و میسان: 48
سەبارەت بە ڕۆژی یەکشەم، کەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک پەڵەهەوری جیاجیا و پلەکانی گەرما لە سەرانسەری وڵاتدا جێگیر دەبن، بەڵام هەڵکردنی با لە ناوەڕاست و باشوور بەردەوام دەبێت كە دەبێتە هۆی خۆڵباران.
ڕۆژی دووشەم کەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور لە ناوچەکانی باکوور. پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک دادەبەزن.
دەستەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕۆژی سێشەم پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێکی تر دادەبەزن و لە ناوچەکانی باکوور جێگیر دەبن.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه