ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی ئابی 2025، میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویان كرده‌وه كه 232 خێزانی عێراقی له كه‌مپی هۆڵه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق.
ئاشكرا كراوه كه 232 خێزانی عێراق كه پێكدێن له 850 كه‌س له كه‌مپی هۆله‌وه له سنووری شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان، به هه‌مائه‌هه‌نگی نێوان ئیداره‌ی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان و حكوومه‌تی عێراق، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق.
ئه‌وه‌ش تاوه‌كوو ئێستا 29هه‌مین كاروانی عێراقیه‌كانه كه له كه‌مپی هۆڵه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق.
کەمپی هۆل دەکەوێتە شارى حەسەکەى رۆژئاواى کوردستان و لەژێر دەسەڵاتى هێزەکانى هەسەدەدایە.
بە گوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی 60 هەزار کەس لە 50 وڵاتی جیهانەوە، لەو رێژەیەش 30 هەزار عێراقی، 20 هەزار سووری و نزیکەی 10 هەزار کەسی دیکەی كه‌سوكاری داعش لە وڵاتانی دیکەی جیهانه‌وه له‌و كه‌مپه‌دان.
وەڵام بدەوه