Kurdistan Press - 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نێردرا 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نێردرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نێردرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە رووداوی راگەیاند، رێکارەکانی ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی تەواو بوون و ئەمڕۆ خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

رۆژی پێنجشەممە، 28ـی ئابی 2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە کوردستان پرێسی راگەیاند، "دوێنێ دەستمان بە رێکارەکانی ناردنی داهاتی نانەوتی کرد بۆ عێراق، بەڵام ئەمڕۆ رێکارەکان تەواو بوون و پارەکە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق".

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە، ئێستا ماوەتەوە بەغدا بەپێی رێککەوتن مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

رۆژی 26ـی ئابی 2025، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا، مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت. 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە کارەکانی لێژنە پێکهێندراوەکان تایبەت بە چارەسەرکردنی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و مووچە بەردەوام بن.

لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەنیا یەک مووچەیان وەرگرتووە؛ دوایین جار 24ـی تەممووز بوو کە مووچەی مانگی ئایار نێردرا و رۆژی دواتر دابەشکرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه