Kurdistan Press - سوپای عێراق هەڵدەكوتێتە سەر گوندێک و داوای چۆڵکردنی دەکات سوپای عێراق هەڵدەكوتێتە سەر گوندێک و داوای چۆڵکردنی دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوپای عێراق هەڵدەكوتێتە سەر گوندێک و داوای چۆڵکردنی دەکات

سوپای عێراق بۆ داگیركردنی زەویی جووتیارانی كورد، دەچێتە سەر گوندێك و لەسەر داوای عەرەبی هاوردە، داوای چۆڵكردنی خەڵكەكەی دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەم 27ـی ئاب، ئەحمەد حەیدەر ئەندامی ئەنجوومەنی گوندەكانی سنووری لەیلان، رایگەیاند، ئێمە وەك خەڵكی گوندی تەپەسەوز سەرقاڵی كاری خۆمانین، سوپای عێراق بێزارمان دەكات و رۆژانە لەسەر داوای عەرەبی هاوردە داوای چۆڵكردنی زەوییەكانمان لێ‌ دەكرێت.

زیاتر گوتی، سوپای عێراق لە سنووری ئێمە پاڵپشتی عەرەبە و جیاوازی لە نێوان نەتەوەكان دەكات، تەنانەت ئەو شوێنانەی گوندنشینان كورد و عەرەبن كێشەمان نییە، بەڵام بە هاندانی سوپای عێراق كێشە دەكەوێتە نێوانمان.

باسی لەوەش كرد، بەشێكی زۆری گوندی تەپەسەوز كوردن، بەڵام سوپای عێراق بەبێ‌ هیچ پاڵپشتییەكی یاسایی، داوای چۆڵكردن و داگیركردنی زەویمان لێ‌ دەكات.

تەپەسەوز یەكێكە لە گوندەكانی شارەدێی لەیلانی پارێزگای كەركووكی باشووری كوردستان، ناوچەیەكی جێناكۆكە و دەكەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارەدێی لەیلان بە دووری 28 كیلۆمەتر، پێشتریش بەر شاڵاوی ئەنفال كەوتووە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه