شه‌ڕه‌كه‌ى سلێمانى لاپه‌ڕه‌یه‌ك بوو دیموكراسى تێیدا كۆتایى هات
حكوومه‌تى هه‌رێم دووپاتى له‌سه‌ر پاراستنى ژیانى خه‌ڵك كردووه‌ته‌وه
بافڵ تاڵه‌بانى له یه‌كێتى ته‌نیا خۆى و هاوڕێكانى ماونه‌ته‌وه
دادگا له سلێمانى كه‌وتووه ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى
بافڵ تاڵه‌بانى پێوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ ئێران و میلیشیاكان به‌هێزه
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باس له‌وه ده‌كات، بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى له رێگه‌ى دادگا و ئاسایشه‌وه ئۆپۆزسیۆن دوور ده‌خاته‌وه و ده‌شڵێ، "هه‌ریه‌كه له به‌رهه‌م ساڵح و مه‌لا به‌ختیار و ئاڵا تاڵه‌بانى، له‌وه ده‌ترسن كه نۆره‌یان دێت". رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، "بافڵ تاڵه‌بانى له رێگه‌ى هێزه‌كانى سه‌ربه یه‌كێتى ئه‌و كارانه ده‌كات، هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێم و عێراق هیچ پێوه‌ندییان به‌و بابه‌ته‌وه نییه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ى ئاب، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید راپۆرتێكى له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ى سلێمانى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ى له سلێمانى رووى دا، هیچ پێوه‌ندییه‌كى به حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى به‌غداوه نییه. یه‌كێتى له رێگه‌ى هێزه‌كانى خۆى هێرشى كردووه‌ته سه‌ر لاهوور شێخ جه‌نگى سه‌رۆكى به‌ره‌ى گه‌ل.
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، ئێسته یه‌كێتى دوای زنجیره‌یه‌ك جیابوونه‌وه، ته‌نیا سه‌رۆكى یه‌كێتى و چه‌ند هاوڕێیه‌كى ماونه‌ته‌وه. له‌باره‌ی رۆڵى حكوومه‌تى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێم له شه‌ڕه‌كه، راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ، "له سلێمانى هه‌موو شتێك ملكه‌چى ویستى سه‌رۆكى یه‌كێتین، حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى به‌غدا هیچ ده‌ستوه‌ردانێكیان نه‌بووه، ته‌نیا داوایان كردووه یاسا سه‌روه‌ر بێت و ژیانى هاووڵاتییانى سڤیل بپارێزرێت".
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باس له‌وه‌یش ده‌كات، هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانى عێراق پێوه‌ندییان به بافڵ تاڵه‌بانى كردووه و ئه‌و رووداوانه‌یان ره‌ت كردووه‌ته‌وه كه له سلێمانى روو ده‌ده‌ن، یه‌كێك له‌وان نوورى مالیكى سه‌رۆكى حزبى ده‌عوه بووه. ئینجا باسى ئه‌وه ده‌كات ئه‌وه‌ى روو ده‌دات له رێگه‌ى یاساوه ده‌بێت، به‌ڵام دادگاى سلێمانى له واقیعدا له ژێر كاریگه‌رى حزبى ده‌سه‌ڵاتدارى شاره‌كه‌یه".
راپۆرته‌كه بافڵ تاڵه‌بانى به‌وه وه‌سف ده‌كات كه پێوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ ئێران و میلیشیاكان هه‌یه، به‌تایبه‌تى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق كه قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بابیلۆن كه ره‌یان كلدانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات. عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ، "به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكى پێشووى عێراق و هه‌ندێك سه‌ركرده‌ى پێشووى یه‌كێتى وه‌ك ئاڵا تاڵه‌بانى و مه‌لا به‌ختیار، گوتوویانه ئه‌وان ئامانجى نوێ ده‌بن له هه‌ڵمه‌ته‌كانى بافڵ تاڵه‌بانى دژى نه‌یاره‌كانى له سلێمانى". هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ده‌ڵێ، "بافڵ ده‌یه‌وێ به‌سه‌ر ژیانى سیاسیى شاره‌كه زاڵ بێت، به‌تایبه‌تى ئه‌و پێشتر سه‌رۆكى نه‌وه‌ى نوێی گرتووه و به‌رهه‌م ساڵحى فه‌رامۆش كردووه، ئێسته ته‌نیا بافڵ و هه‌ندێك هاوڕێى ماونه‌ته‌وه كه ده‌یانه‌وێ به ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه بێت".
له‌باره‌ی گرتنى لاهوور شێخ جه‌نگى ده‌ڵێ، "گرتنى لاهور شێخ جه‌نگى پێشهاتێكى ترسناكه له ئاستى زاڵبوون به‌سه‌ر ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان له‌لایه‌ن تاكه سه‌ركرده‌یه‌كه‌وه، ئه‌مه لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێیه تێیدا دیموكراسى و ده‌سه‌ڵاتى یاسا كۆتایى دێت و په‌نا ده‌برێته گرووپى چه‌كدارى حكوومى و ناحكوومى، ئه‌مه دووركه‌وتنه‌وه‌یه له بنیاتنانى دامه‌زراوه‌یى و پاراستنى سه‌ربه‌خۆیى دادوه‌ریى".
له‌باره‌ی ئامانجى بافڵ تاڵه‌بانى له‌و زنجیره رووداوانه، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ، "ئامانجى ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كان له سلێمانى به ده‌ست بهێنى، چونكه هه‌میشه نیوه‌ى ده‌نگه‌كانى سلێمانى بۆ ئۆپۆزسیۆن ده‌چێت". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆژنامه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه، "ئه‌وه‌ى دژ به لاهوور شێخ جه‌نگى ئه‌نجام درا، زێده‌ڕۆیى تێدابوو، نه‌ده‌كرا له ناو شارێكى گه‌وره‌دا ئه‌مه روو بدات".

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
KurdistanPress
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
وەڵام بدەوه