دووشەمی ئەم هەفتەیە پڕكردنەوی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت و قۆناغی دوای ئەوە، دەست پێ دەكات كە زیادكردنی منداڵ و هاوسەرگیری بۆ وەرگرتنی پسوولەی خۆراكە.
ئەمڕۆ شەموو 23ـی ئاب، شوان كەركووكی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، رایگەیاند، دووشەم پڕكردنەوەی پسوولەی خۆراكی ئەلیكترۆنی لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت.
زیاتر گوتی، ئەوەی دەمێنێتەوە قۆناغێكی تر دەست پێ دەكات، ئەویش بریتییە لە زیادكردنی ئەو منداڵانەی سێ ساڵە بۆ بەشەخۆراك زیاد نەكراون، لەگەڵ تۆماركردنی هاوسەرگیری بۆ وەرگرتنی پسوولەی خۆراكی نوێ كە ئەویش وەستاوە.
باسی لەوەش كرد كە ئەو قۆناغە دوای چەند رۆژێكی تر لەسەر ئەپڵیكەیشنەكە بەردەست دەبێت و هاووڵاتییان دەتوانن مامەڵەكانیان بكەن.
هاوكات بەپێی دواین ئامار لە هەرێمی كوردستان، تا ئێستە پڕكردنەوەی پسوولەی خۆراك گەیشتووەتە 87% و ئەو دوو ڕۆژە كات لە بەردەستی هاوووڵاتییاندا ماوە.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی رای گەیاند، 25ـی ئاب دوا وادەیە بۆ بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی بەشەخۆراك، تا ئێستە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رای نەگەیاندووە وادەكە درێژ دەكرێتەوە یان نا.
ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر دووجار كاتەكەی درێژ كراوەتەوە، لە پڕكردنەوە و زیادكردنی منداڵیش لە مامەڵەی نوێدا هەر هاووڵاتییەك بڕی 10 هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت.
وەڵام بدەوه