20 هەزار فەرمانبەری تر زەوی وەردەگرن
سه‌ربه‌ست مه‌ولود، به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ڕایگه‌یاند" پرۆسه‌ی ناردنی ناوی فه‌رمانبه‌ران بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گه‌یشتووەته قۆناغی كۆتایی، ئێستا ته‌نیا 20هه‌زار ناوێك ماوه، ئه‌ویش ئه‌وانه‌ن كه پێشتر فۆرمه‌كانیان ته‌واونه‌بوون و له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانن، به‌ڵام له‌و 20هه‌زاره‌ی ماوه زیاتر كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆن، ئه‌وانیش ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێن بۆ پێدانی ڕه‌زامه‌ندی."
له‌باره‌ی ناوی پێشمه‌رگه‌وه به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گوتی "كۆتا لیستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، شانزده هه‌زار و 500 پێشمه‌رگه‌ی تێدایه، له یه‌كه‌كانی 70 و 80 و لیواكان، واته ڕه‌زامه‌ندییان هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی، دوای ڕێكاره‌كان ڕه‌وانه‌ی شاره‌وانییه‌كانیان ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی پێدانی زه‌وی."
سه‌ربه‌ست مه‌ولود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوی ئه‌و پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌رانه‌ی پێشتر كه‌م و كوڕییان هه‌بوو له فۆرمه‌كانیان كۆتایی به پرۆسه‌كه دێت، هه‌ركه‌سێك مه‌رجه‌كانی تێدا بێت سوودمه‌ند ده‌بێت له بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی."
وەڵام بدەوه