Kurdistan Press - ئەمشەو شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات ئەمشەو شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمشەو شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

بڕیارە ئەمشەو شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكا و سبەی لەگەڵ شاندی وەزارەتی دارایی عێراق كۆ ببێتەوە، بۆ ئەوەی پێش كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی پرسی داهاتی نانەوتی بگەن بە رێككەوتن و لە دانیشتنەكە بڕیاری لەسەر بدرێت. 

، سەعات 11ی ئەمشەو شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و د. ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و هەشت بەڕێوبەری گشتی لە وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێریی دارایی سەردانی بەغدا دەكات.

هاوكات سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق  رای گەیاند، بڕیارە سبەی سێشەم شاندێكی ئەوان لەگەڵ شاندەكەی حكوومەتی هەرێم كۆبێتەوە، بۆ ئەوەی پێش كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی پرسی داهاتی نانەوتی بگەنە رێككەوتن، بۆ ئامادەكردنی رەشنووسی كۆتایی رێككەوتنەكە لەبارەی داهاتی نانەوتی و رەشنووسەكە بدەنە سەرۆك وەزیرانی عێراق تا بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی شەش بدات.

ئەمە و ئەمڕۆ سەرچاوەیەكی ئاگەدار ئاماژەی كرد كە بڕیارە سبەی سێشەم ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی خۆی بابەتی خەرجكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم یەكلا بكاتەوە، كاتێك بڕیارە حكوومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆیی رادەستی عێراق بكات، ئەوەش دوای ئەوەی هەردوولا گەیشتوون بە رێككەوتن لەوبارەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه