Kurdistan Press - هەواڵى خۆش بۆ هاووڵاتیانى ئەو سنورەى هەولێر هات هەواڵى خۆش بۆ هاووڵاتیانى ئەو سنورەى هەولێر هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵى خۆش بۆ هاووڵاتیانى ئەو سنورەى هەولێر هات

شەقامى سەرەکی ( هەولێر - بەحرکە )، دواى نۆژەنکردەوە و قیڕتوکردنی بەڕووى هاوڵاتییان و شوفێران کرایەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2025.8.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەری کارزان عەبدولهادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و عەمید ئارام بورهان، بەرێوەبەری پۆلیسى هاتووچۆى هەولێر و عەبدوڵڵا شەمسەدین، بەڕێوەبەرى شارەوانى2، لە ڕێورەسمێکدا، شەقامى سەرەکى  ( هەولێر - بەحرکە ) لە شەقامی 120 مەتری تاکو شەقامی 150 مەتری لە سایدی چوون بۆ بەحرکە دواى نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی کردەوە، کە بە گوژمەی ( 1 ملیار و 645 ملیۆن دینار ) لە سەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی، بە شێوەى بەڵێندەرایەتى دەست بە جێبەجێکردنی کرابوو.
لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیشدا، سەبارەت بە کردنەوەى شەقامەکە، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە و سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى2، ئاماژەى بە گرنگى شەقامەکەدا، کە شەقامێکى گرنگى شارى هەولێرە و  هاتووچۆیەکى زۆرى لە سەرە و کارەکانى نۆژەنکردنەوەى بەکوالێتیەکى بەرز ئەنجامدراوە.
هەروەها جەختى لەوە کردەوە، پارێزگاى هەولێر لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان و باشترکردنى ڕەوشى هاتووچۆ و گرنگیدان بە ڕێگا و بان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانى هاتووچۆ هەوموو هەوڵێکى خۆى خستۆتەگەڕ.
جێگەى باسە، نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامى سەرەکى ( هەولێر - بەحرکە ) کە یەکێکە لە شەقامە سەرەكییەكانی هەولێر و ڕۆژانە هاوڵاتییان بەكاری دەهێننن و جووڵە و هاتووچۆی زۆری لەسەر و هەرسێ شەقامی بازنەیی خێراى ( 100 مەتریی، 120مەتری، 150 مەتریی ) بەیەکەوە دەبەستێتەوە و درێژییەکەى نزیکەى 5 کیلۆمەترە. هەردوو قۆناغى یەکەمى کارەکانى لە شەقامی سەرەکی 100 مەتری تاکو 120 مەتری سایدی چوون بۆ بەحرکە و قۆناغى دووەمى لە شەقامی سەرەکی 120 مەترى تاکو شەقامی 150 مەترییە، بەکۆتا هات و بەڕووى هاوڵاتییان و شۆفێران کرایەوە، کە کۆی گشتی کارەکانی پڕۆژەکەش لە هەردوو قۆناغدا بریتی بوو لە ( 85 هەزار مەتر دووجا ) قیڕتاوکردن و چاککردنەوەى شەقامەکە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه