بڕیار وایە چەند كاتژمێرێكی دیكە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان پاش زیاتر لە دوو ساڵ، بۆ بەندەری جەیهان دەست پێبكاتەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق، لەسەر بنەمای بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی ڕێككەوتوون بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە.
هاوكات ئاماژە بەوەش دراوە لە ئەنجامی چەندین كۆبوونەوەی هەردوولا و كۆمپانیاكان، تاكوو كۆتایی ئەمساڵ ڕێككەوتن كراوە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت.
هەناردەكردنەكە لە كێڵگەكانی خورمەڵە و زاخۆوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا دەبێت. كە لە وێستگەی ئێم ئێسەوە پێوانە دەكرێت و لەلایەن كۆمپانیای نەوتی باكوورەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
هاوكات كۆمپانیای سۆمۆ، وەكوو كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق سەرپەرشتیی بەبازاڕكردنی دەكات.
وەڵام بدەوه