Kurdistan Press - لەبارەی مووچە زانیارى گەیشت لەبارەی مووچە زانیارى گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی مووچە زانیارى گەیشت

د.شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، ئومێد هەیە لەسەر مووچە بڕیار بدرێت و كێشەی گەورە كە نەوت بوو چارەسەر بووە. 
د.شاخەوان عەبدوڵا لە كەركووك بۆ رۆژنامەنووسان دووپاتی لەوە كردەوە كە كێشەی نەوت نەماوە و هیچ مووچەیەك نافەوتێت و هەمووی دەدرێت. 
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كێشەی داهاتە ناوخۆییەكان هەبوو لەم چەند رۆژە ئەویش چارەسەر بووە، كێشەی گەورە لە عێراق لێكدانەوەی قانوونە و دەستوور دەبێت وەك خۆی جێبەجێ بكرێت. 
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق باسی لەوە كرد، كە عەقڵیەتی مەركەزی لە عێراق هەیە و ئەوانە هۆكارن بۆ چوونە دواوەی رێككەوتنەكان. " پێش چوار رۆژ لەگەڵ سوودانی كۆبوومەوە و گوتوویەتی هەنگاوە خێراكانی كوردستان ئومێد بەخشن بۆ ئەوەی كێشەكان چارەسەر بن".
لەسەر هەناردەی نەوت زیاتر قسەی كرد و گوتی، بازاڕی هەندێك كەس نەما كە بڵێن هەرێمی كوردستان نەوت رادەست ناكات و هەموو ئەوانە بە رێككەوتن چارەسەر كراوە و نەوت ئێستە لای عێراقە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه