ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئابی 2025 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ماکسیم رۆبین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا بیڕورا لە بارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕال و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تاوتوێ کران و جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کرایەوە.
وەڵام بدەوه