ئەمڕۆ دووشەممە 2025.8.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى ههولێر، لە دیوانى پارێزگا، بەمەبەستی دڵنیاکردنەوەیان لە پارێزگاریکردن لە مافەکانیان و لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە ڕێكکارەكانی لێكۆڵینەوە، پێشوازیى لە خانەوادەى هەرسێ كوژراوەكەی بەنزینخانەکەى سەر رێگەی هەولێر - کەسنەزان کرد، کە بە دەستی كارمەندێکى بەنزینخانەکە کوژران.
لە دیدارەکەدا، کە هەریەک لە عەمید شوان عارەب، بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر و عەمید خەسرۆ غازى، بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆ و ناز جەلال، بەڕێوەبەرى قەیرانەکانى پارێزگا و ڕێکان زەکى، بەڕێوەبەرى پەیوەندییەکانى پارێزگا ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى گەیاندنى هاوخەمى و پرسە و سەرخۆشى خۆى بەخانەوادەکانیان، ڕایگەیاند: " وەک ئێوە نیگەرانین لە ڕوودانى ئەو تاوانە و پرسەى ئێوە بە پرسەى خۆمان دەزانین، خوداى گەورە گیانی قوربانیان بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتى بەرینیان شاد بکات، دڵنیاشتان دەکەینەوە ڕێكکارەكانی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكە بەپێی یاسا بەڕێوەدەچێت و مافی كوژراوان نافەوتێت و تاوانباریش بەسزایی عادیلانەى خۆى دەگات".
گوتیشى، " ئەوەى کە کەمێک لە نیگەرانیی و خەمەکانى کەمکردینەوە، ئەوەبوو کە هەر دواى ڕووداوەکە، تاوانبار دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانى پۆلیس دەستگیرکرا، ئێستاش كەیسەكە ئەنجامدانى تاوانێکى گەورەیە و بەپێى یاسا وەك خۆی مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت و جێبەجێ دەكرێت، ، وەکو پارێزگاى هەولێریش لە ئێوە زیاتر نیگەرانین بەو ڕووداوەى کە لەشارەکەمان ڕوویداوە و ئەوەى بشکرێت بۆ هاریکاری و یارمەتیدانى ئێوەى بنەماڵەی قوربانیانی درێغی لێناکەین و هەموو دەرگاکانیش بۆ ئێوە کراوەیە لە بەدواداچوونى کەیسەکە و ڕێرەوە یاساییەکانى ".
هەروەها دووپاتیکردەوە، شارى هەولێر یەكێك لە سیما جوان دیارەكانی، پێكەوەژیانی نێوان پێکهاتەوە و نەتەوە و ئایینیە جیاوازەکانە کە هەموو لایەک شانازیی پێوە دەکەین، بەداخەوە بەشێک لە کەناڵەکانى ڕاگەیاندن لە ڕیگەى سۆسیال میدیاوە هەوڵى زۆریاندا ئەو تاوانە بکەنە هۆکارێک بۆ ناشرینکردنى ئەو سیما جوانەى هەرێمى کوردستان و کەیسەکەى بەلاڕێداببەن و بیبەن بە ئاڕستەیەکى تر
لەلایەن خۆیانەوە، خانەوادەى هەرسێ کوژراوەکە، زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێریان کرد بۆ پێشوازییەکەى و هیوایان خواست ئەو رووداوانە دووبارە نەبێتەوە و خوێنی رۆڵەكانیان بە فیرۆ نەڕووات.
پاشان لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى هاوبەشدا، پارێزگاری هەولێر، مەبەستى پێشوازیکردنى لە كەسوكاری كوژراوەكانی بەنزینخانەكە ڕوونکردەوە کە بە بانگهێشتنامەی فەرمیی هاتوون، وەك دەربڕینی هاوخەمی بۆ ئەو كارەساتەی بەسەریان هاتووە، هاوكات بۆ دڵنیابوونەوەیانە لەوەی ڕێكکارەكانی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكە، بەپێی یاسا بەڕێوەدەچێت و مافی كوژراوانیش نافەوتێت.
لەلایەن خۆیانەوە خانەوادەى کوژراوەکان، زۆر سوپاسی حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگارى هەولێر و دام و دەزگا ئەمنیەکانى یان کرد، دووپاتیشیان کردەوە کە كەیسەكە یاسا وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت و تاوانبار بەسزایی خۆى بگات.
جێگەى باسە، ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو بەهۆى ڕژانى بەنزین، دەمەقاڵێ لە نێوان دوو گەنجی بە ڕەچەڵەک عەرەب و یەكێك لە كارمەندانی بەنزینخانەیەکى سەر رێگەی هەولێر - کەسنەزان دروست دەبێت، کارمەندی بەنزینخانەکە بەچەکى کلاشنکۆڤ دەستڕێژی گوللـە لە هەردووکیان دەکات و بەهۆیەوە هەردوو گەنجەکە دەکوژرێن و لە دەرەوەی بەنزینخانەکەش گوللـەیەک بەر هاونیشتمانییەکى تر دەکەوێت و ئەویش گیان لە دەستدەدات.
پارێزگارى ههولێر، پێشوازیى لە خانەوادەى هەرسێ كوژراوەكەی بەنزینخانەکەى هەولێر کرد
4رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
KurdistanPress
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
وەڵام بدەوه