Kurdistan Press - هەواڵێکی خۆش بۆ هێزەکانی پێشمەرگە هات هەواڵێکی خۆش بۆ هێزەکانی پێشمەرگە هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکی خۆش بۆ هێزەکانی پێشمەرگە هات

بەرپرسی فۆرمەكانی دابەشكردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی ئاشكرای دەكات، وەجبەیەكی دیكەی رەزامەندیی تەرخانكردن و پێدانی زەوی لە ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ سێ هەزار پێشمەرگەی یەكەكانی 80 و 70 گەڕایەوە وەزارەتی شارەوانی.
سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: "بەشێكی دیكەی رەزامەندیی تەرخانكردنی زەوی بۆ پێشمەرگەكانی هەردوو یەكەی 80 و یەكەی 70 لە ئەنجوومەنی وەزیران گەڕایەوە وەزارەتی شارەوانی."
ئاماژەی بەوەش دا: "ئەو لیستە نوێیانەی رەزامەنییان گەڕاوەتەوە، زیاتر لە دوو هەزار و 900 ناو ئەگرنەخۆ، یەكەی 80 دوو هەزار و 500 پێشمەرگەن و یەكەی 70 زیاتر لە 400 پێشمەرگەن".
لەكۆتایی مانگی رابردوو و سەرەتای ئەم مانگەدا، بە دەیان هەزار پێشمەرگە رەزامەندیی پێدانی زەوییان گەڕاوەتەوە، سەبارەت بەوەی بۆچی زیاتر ناوەكان هی وەزارەتی پێشمەرگەن، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی گوتی: "رەزامەندیی لیستی ناوی فەرمانبەرانی شارستانی و زۆربەی وەزارەت و دامودەزگاكان تەواو بووە، ژمارەیەکی کەم فۆڕممیان ماوە، بەڵام هی وەزارەتی پێشمەرگە و یەكەكانی 70 و 80 فۆڕمەكان زۆریان لای ئێمە بوون و بەشی زۆریان وردبینییان تەواو كراوە و ناوە ناوە رەزامەندیی پێدانی زەوییان دەگەڕێتەوە".
جەختی كردەوە، ئەو دوو هەزار و 900 ناوەی هاتوونەتەوە، دابەش دەبن بۆ چەند ناوچەیەكی جیاجیا، گوتیشی: "ئەو ناوانە كە بە لیست هاتوونەتەوە، دەستمان پێكردووە و نووسراویان بۆ دەكرێت، رەزامەندییەكان بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون و كارتی زانیاری و بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان جیا دەكرێنەوە، پاشان بۆ شارەوانییە پەیوەندیدارەكانیان رەوانە دەكەین، بۆ تەرخانکردنی زەوی بۆیان."
زیاتر لە 490 هەزار ڕەزامەندیی تەرخانکردنی زەوی لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و پێشمەرگە و كارمەندانی ناوخۆ دەرچووە.
لەسەرێكی دیكەوە، مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر  ڕایگەیاند: "كۆتایی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی زەویی فەرمانبەران دەكەینەوە و دوو هەزار پارچە زەوی لە سنووری شارەوانیی شەمامک بە تیروپشك بەسەر فەرمانبەران دابەش دەكرێت، ئەو پێشمەرگانەی پێشووتر رەزامەندییان گەڕاوەتەوە و كارتی زانیارییان شەمامكە، ئەوانیش لە پێدانی زەوی سوودمەند دەبن."
هەر فەرمانبەر و پێشمەرگەیەک، كە ‏هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتریی پێ دەدرێت.
ڕۆژی 27ی 03ی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کە سوودمەند نەبوونە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه