بڕیارە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشدا، 300 پێشمەرگەی خانەنشین، مووچەی شەش مانگی ڕابردوویان بەیەکەوە بۆ خەرج بکرێت.
لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە، شەش هەزار و 300 پێشمەرگە و ئەفسەر بەهۆی گەیشتنیان بە تەمەنی یاسایی، مامەڵەی خانەنشینییان بۆ کراوە. لەم ژمارەیە 744 کەسیان ئەفسەر و پلە باڵان.کارکردن لەسەر دۆسیەی ئەم خانەنشینانە بەردەوام بووە و لەم دواییانەدا مامەڵەی دوا 300 پێشمەرگەش تەواو کراوە. بەمەش، سەرجەم ئەو پێشمەرگانەی کە لەم ماوەیەدا خانەنشین بوون، لەگەڵ مووچەی مانگی شەشدا، کۆی مووچەی ئەو شەش مانگەی ڕابردووش وەردەگرن کە مامەڵەکانیان کاری تێدا کراوە. سەبارەت بە ئەفسەر و پلەباڵاکان، بەستنی مووچەی خانەنشینییان پێویستی بە دەرکردنی فەرمانی هەرێمی هەیە و لە ئێستادا کارەکانیان لە قۆناغی جێبەجێکردندایە.پڕۆسەی خانەنشینکردنی پێشمەرگە بەپێی یاسای ڕاژە و خانەنشینیی سەربازیی عێراقی ژمارە (3)ی ساڵی 2010 ئەنجام دەدرێت بەپێی ئەم یاسایە، یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکان بۆ خانەنشینبوون ئەوەیە کە پێشمەرگە تەمەنی لە 45 ساڵ کەمتر نەبێت و خاوەنی 25 ساڵ خزمەتی سەربازی بێت. ت.
وەڵام بدەوه