Kurdistan Press - بۆڕی ئاوی ئیفرازی سێ چاک کرایەوە بۆڕی ئاوی ئیفرازی سێ چاک کرایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بۆڕی ئاوی ئیفرازی سێ چاک کرایەوە

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ بۆڕی ئاوی ئیفرازی سێی هه‌ولێر شكا، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی هه‌ولێره‌وه‌ چاك كرایه‌وه‌.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7ی ئابی 2025، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی چاككردنه‌وه‌ی بۆڕی ئاوی ئیفرازی سێ بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: "کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆی دوێنێ، بۆڕی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفرازی سێ جۆری GRP شکا."
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: "دەست بەجێ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر گەیشتنه‌ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ بۆڕییه‌كه‌ی لێ شكابوو و بەرەبەیانیی ئه‌مڕۆ بۆڕیەکە چاک کرایەوە و ئاو گەیشتەوە ناو عەمباری ئاو و دوای پڕبوونی عەمبارەکە، ئاو دەگاتەوه‌ خه‌ڵك."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه