Kurdistan Press - لەبارەی ڕێکەوتنی کوردستان و بەغدا زانیاری گەیشت لەبارەی ڕێکەوتنی کوردستان و بەغدا زانیاری گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی ڕێکەوتنی کوردستان و بەغدا زانیاری گەیشت

شەوی ڕابردوو لە شاری بەغدا هەردوو شاندی هەرێم و بەغدا بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج کاتژمێر کۆبوونەوە، شاندە تەکنیکییەی هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی نانەوتی لیتێگەیشتنیان هەبووە، لە کۆبوونەوەکان لایەنی عێراقی داوای کردووە سەدا سەدی داهاتی فیدڕالی ڕادەستی بەغدا بکرێت، بەڵام شاندی هەرێم وتویانە سەدا 50ـی داهاتە فیدڕاڵییەکان دەدەن بە بەغدا وەک ئەوەی لە ڕێکەوتنەکەی نیوان هەرێم و بەغدا هاتووە

هەرچی داهاتە ناوخۆییەکانی دیکەشە وەک پارەی خزمەتگوزارییەکان لایەنی هەرێم وتویەتی؛ دەیانەویت ئەو داهاتە بۆ ناوخۆی هەرێم خەرج بکرێت، لە بەرامبەردا شاندی بەغداش نەرمی نواندووە و بەپێی قسەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەردوولا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش

لە لایەنی عیراقەوە دیوانی چاودێری دارایی سەرپەرشتی لێکتێگەیشتنەکە دەکات و دەبێت ئەمڕۆ بخرێتە بەردەم تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق، لە ئەگەری ڕازیبوون و پەسەندکردنی لێتێگەیشتنەکە لەلایەن وەزیری دارایی عیراقەوە، ئەوا بەربەستێکی تری بەردەم مووچە لادەچێت و بۆهەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شەش خەرج دەکریت.

هەریمی کوردستانیش لەگەڵ یەکلایی بوونەوەی ئەمە، بڕیارە یەکشەمەی داهاتوو بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بخاتە سەر هەژماری بانکی ناوەندی عێراق لە هەرێم.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه