گۆڤارێکی بەریتانیای شوێنی هەڵدانی دڕۆنەکان بۆ سەر هەرێم ئاشکرا دەکات
گۆڤارى "المجله"ى له‌نده‌نى ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، "ئه‌و درۆنانه‌ى به‌مدواییه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، له بنكه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵده‌درێن و ئامانجیان ئه‌وه‌یه هۆشداریى به كورد بده‌ن له دۆسیه‌ى نه‌وت، گوشار نه‌خه‌نه سه‌ر به‌غدا".
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له دۆسیه‌ى چه‌كدادانى میلیشیاكان رژد نییه و میلیشیاكانیش ئاماده‌ن شه‌ڕێكى سه‌خت بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات خۆیان له‌ڕووى سه‌ربازى و دارایى بهێڵنه‌وه
وەڵام بدەوه