ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی خوێندنی کوردی لە کەرکووک كە لە (هەژماری من)دا تۆمار كراون، ئاگادار دەكرێنەوە كارتە بانكییەكانیان لە بانك پێ دەدرێتەوە.
بەشی ڕاگەیاندنی خوێندنی کوردی لە كەركووك بڵاوی کردووەتەوە، دەیان مامۆستا و فەرمانبەر ناویان دەرچووە و پێویستە سەردانی بانکی چەمچەماڵ بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بانكییان لە چوارچێوەی پڕۆژەی (هەژماری من).
ئاماژە بەوەش دراوە، تەنیا ئەوانەی کورتەنامەیان بۆ هاتووەتەوە، دەتوانن بۆ وەرگرتنەوەی کارتە بانكییەكانیان سەردانی بانکی چەمچەماڵ بکەن.
جەختیش كراوەتەوە، لە كاتی سەردانیكردنی بانكدا دەبێت مووچەخۆران ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوەیان پێ بێت:
- ناسنامەی باری شارستانی، یاخود کارتی نیشتمانی.
- ژمارەی مۆبایلەکەت (ئەو ژمارەی کە هەژمارە بانکییەکەت لەسەر تۆمار کراوە).
لە ڕاگەیاندراوەكەدا باس لەوەش كراوە، هەر كەسێك کارتی بانکیی وەرگرتووتەوە، پێویست ناکات سەردانی بانکی چەمچەماڵ بکاتەوە.
بەپێی لێدوانی بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک، بانکە بەشداربووەکانی پرۆژەی (هەژماری من) لە گەڕەکە کوردییەکانی شاری کەرکووک ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) و بنکەیان کردووەتەوە، بۆ ئەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی بەئاسانی بتوانن مووچەکانیان ڕابکێشن.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه