بەرگریی شارستانیی مێرگەسوور ڕایگەیاند تەرمی ئەو هاووڵاتییە هەولێرییەی بەیانیی ئەمڕۆ لە کاتی مەلەکردن لە گۆلی دلا بارزان نوقم ببوو دۆزرایەوە.
ڕۆژی شەممە 2ی ئابی 2025،کاتژمێر 10:30 پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ، هاووڵاتییەکی هەولێری بە ناوی ڕێکار عەبدوڵڵا ئیبراهیم کە لەگەڵ هاوڕێییەکی لە گۆمی دلا بارزان مەلەی کردووە، نوقم بووە.
لە دوای رووداوەکە تیمەکانی بەرگریی شارستانی و تیمی مەلەوانیی مێرگەسوور گەیشتنە شوێنەکە و گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی دەستی پێ کرد.
ڕێکار عەبدوڵڵا ئیبراهیم، تەمەنی 29 ساڵ و خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ بووە.
ئەم هاووڵاتییە شەوی رابردوو لەگەڵ 19 هاوڕێی بەمەبەستی سەیران چوونەتە دەڤەری بارزان و لەوێ ماونەتەوە. بەیانیی ئەمڕۆش دوو کەسیان بۆ مەلەکردن چوونەتە ناو گۆمی دلا بارزان و لە کاتی مەلەکردندا ڕێکار عەبدوڵڵا نوقم بوو و هاوڕێکەی دیکەی ڕزگار بوو.
وەڵام بدەوه