كۆمپانیاكانی نەوت لە هەرێمی كوردستان هەنگاو بە هەنگاو دەگەڕێنەوە سەر كارەكانیان
بەپێی ڕاپۆرتێكی پێگەی (العربي الجديد) كۆمپانیاكانی بواری بەرهەمهێنانی نەوت هەنگاو بە هەنگاو دەگەڕێنەوە سەر كارەكانیان، لە ئێستادا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت گەیشتۆتە 120هەزار بەرمیل نەوت.
بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە نەیویستووە ناوی ئاشكرابێت، بە پێگەی (العربي الجديد)ـی ڕاگەیاندووە، حكومەتی هەرێم كار لەسەر بڵاوەپێكردنی هێز و دانانی سیستەمی ئاگاداركردنەوەی پێشكەوتوو دەكات لە نزیك كێڵگە نەوتییەكان و پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ كۆمپانیاكان دەبەستێت تاوەكو سەلامەتی كارمەند و كێڵگە نەوتییەكان بپارێزێت.
سەبارەت بە كاری لێژنە ئەمنییەكانی عێراق بۆ ئاشكراكردنی كەسانی پشتی هێرشە درۆنییەكان، ئەو بەرپرسەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، كە تاوەكو ئێستا ئەو لێژنە ئەمنییە ڕاپۆرتی كۆتایی خۆیان بۆ محەممەد شیاع سودانی بەرزنەكردۆتەوە، هەرێمی كوردستان ئامادەیە ئەو نەوتەی ئێستا بەرهەمدەهێندرێت لە كێڵگە نەوتییەكان ڕادەستی سۆمۆی بكات و ئەمەش پابەندی هەرێمی كوردستان نیشان دەدات بە ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا.
وەڵام بدەوه