وه‌زاره‌تی كاره‌با: چەتاڵکردن یان دەستکاریکردنی پێوەری كاره‌با تەنیا نایاسایی نییە، ڕه‌نگه زیانی گه‌وره‌ی گیانی لێ بكه‌وێته‌وه
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 31ی ته‌مموزی 2025، وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: "چەتاڵکردن یان دەستکاریکردنی پێوەرەکەت تەنیا نایاسایی نییە، بەڵکو دەکرێت ببێتە هۆی زیانێکی زۆر گەورەی گیانی لە ڕێگەی شۆڕتی کارەبا و ئاگرکەوتنەوە."
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "ئه‌و كاره تەنانەت تەقینەوەی پێوەرەکە و مەترسیی برینداربوون یان تەنانەت مردن بۆ خۆت و خێزانەکەت دروست دەکەن."
وەڵام بدەوه