سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق دەكات
ڕۆژی چوارشەممە 30ی تەممووزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز (د. محمد الحسان) نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەروەها چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان و جەختیش لە هەماهەنگی و كاری هاوبەشی لایەنەكان كرایەوە بۆ تێپەڕاندنی گرفت و ئاڵنگارییەكان.
بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.
وەڵام بدەوه