Kurdistan Press - بڕیارێک بۆ مووچەخۆران بڕیارێک بۆ مووچەخۆران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێک بۆ مووچەخۆران

بڕیار لەبارەی مووچە درا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم نووسراوێكی گشتاندنێکی سەبارەت بەڕێكارەكانی پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بەمامۆستایان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦، بۆ سەرجەم پەروەردە گشتییەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان ناردوەو تیایدا مەرج‌ و رێنماییە تازەكانی پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە، خاڵ بەخاڵ رووندەكاتەوە.

هاوکات بەگوێرەی نوسراوەكە، پەیوەست بەدەسەڵاتەكان، پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ مامۆستایان لەدەسەڵاتی وەزارەتە به‌گوێره‌ى قۆناغ بەندی مامۆستایان لەهەردوو قۆناغی (باخچەی منداڵان ‌و فێركردنی بنەڕەتی) و (ئامادەیی‌ و پیشەیی‌ و پەیمانگەكان).

مەرج‌ و رێنماییەكان ئەمانەن:

- مامۆستا لە رۆژی ٢٤ـی تەمموزی ٢٠٢٥ تا ٢٥ـی ئاب مافی پێشكەشكردنی داواكاری هەیە بۆ مۆڵەتی بێ مووچە.

- لایەنی پەیوەندیدار رای خۆیان بەڕوونی بدەن كە وەرگرتنی مۆڵەتەكە كاریگەریی لەسەر میلاك‌ و بەرژەوەندیی گشتیی نابێت.

- درێژكردنەوەی مۆڵەتی بێ مووچە تەنها ئەو مامۆستایانە دەگرێتەوە كە لەدەرەوەی وڵاتن‌ و لەكاتی مۆڵەتی بێ مووچە گەشتیانكردووە، بەو مەرجەی مافی وەرگرتنی مۆڵەتی بێ مووچەیان مابێت، لەرێگەی نوێنەرایەتییەكانی هەرێم لەدەرەوە، داواكاری پێشكەشدەكەن‌ و لەرێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە دەكرێت.

- پێویستە دوای پێدانی رەزامەندی بەمۆڵەتی بێ مووچە، مامۆستا لەماوەی كەمتر لە ١٠ رۆژدا دەست لەكار هەڵبگرێت، بەپێچەوانەوە رێكاری یاسایی‌ و كارگێڕیی بەرامبەر لایەنی كەمتەرخەم دەگیرێتەبەر.

- مامۆستایانی ژن لەدوای مۆڵەتی دایكایەتی‌ و دەستبەكاربوونەوە، دەتوانن لەماوەی ١٠ رۆژدا داواكاری بۆ مۆڵەتی بێ مووچە پێشكەشبكەن، بەو مەرجەی ئەو مافەی مابێت.

- هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی بێ مووچە لەكاتێكدا دەكرێت كە ماوەی ١٠ رۆژ بەسەر فەرمانی پێدانی مۆڵەتەكە تێپەڕبووبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه