Kurdistan Press - کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ڕاگەیاندرا کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ڕاگەیاندرا

کەمێک لەمەوبەر، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیاند، مامۆستایانی گرێبەست مووچەکانیان وەردەگرن.

دەقی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم؛
مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت.  
ڕۆژی دووشەممە ( ٢٨ ی تەمووزی ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
هاوکات هەمان ڕۆژ مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
لەلایەکی ترەوە هەر ڕۆژی دووشەممە ( ٢٨ ی تەمووزی ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی ئایاری ساڵی ( ٢٠٢٥ ) و مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلولی ساڵی ( ٢٠٢٤ ) سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٠٢٥/٧/٢٧

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه