Kurdistan Press - سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە زاخۆ لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و خاوەنکارانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبووەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە زاخۆ لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و خاوەنکارانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبووەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە زاخۆ لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و خاوەنکارانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبووەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی ناوچەکەی کرد کە هاوکارن لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی لە سنووری دەڤەرەکە.

سەرۆکی حکوومەت جەختیشی کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی هەر کارئاسانییەک بۆ کەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران، چونکە حکوومەت و کەرتی تایبەت تەواوکەری یەکترن، لەپێناو گەشەپێدانی زیاتری ئابووری هەرێمی کوردستان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجەکانمان.

مەسرور بارزانی دووپاتیشی کردەوە کە پێویستە پڕۆسەی وەبەرهێنان بە پێی پلان و پێداویستیی خەڵکی دەڤەرەکە بێت.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەش دا کە ئامادەبووان پێزانینی خۆیان بۆ کارئاسانی و هەماهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و چەندین پێشنیار و ڕاسپاردەشیان بۆ برەودان بە پرۆسەی وەبەرهێنان و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا