شارەزایەکی کەشوهەوا، بڵاویکردوەتەوە، پێشینیباران بارین و هەورەبروسکە دەکرێت لەم دوو ڕۆژەدا، ئاماژەی بەوەشکردوە لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە ڕەنگە دەستپێبکات و سبەینێش بەردەوام بێت
ئەمڕۆ شەممە، ئاراس جەبار، شارەزای کەشوهەوا، پێشبینی بۆ 48 کاتژمێری داهاتو بڵاوکردوەتەوە و ناوبراو دەڵێت؛ ڕەنگە ئەم شەپۆلی گەرما بەتینە بگۆڕێت بۆ بارانبارین و هەورەبروسکە.
ئاراس جەبار دەڵێت؛ لەبەرزی 500 ملیبارەوە رێژەی شێ بەرزبوەتەوە، بەهۆی ئەو شێیەوە کە لە ناوچەکانی کەنداوی عەرەبیەوە بەناوچەکانی رۆژئاوای ئێرانەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێمی کوردستان و تا باکوری کوردستان درێژبوەتەوە.
هەروەها پەستانی بەرگەهەواش تا رادەیەک ئاساییە و بەرز نیە دۆخەکە لەبارە بۆ ئەوەی هەور چرببێتەوە لە ئاسمانی ناوچەکەدا و ئەگەری بارینی باران و چالاکبونی هەورە بروسکەش لەهەندێ شوێندا دەبێت.
ناوبراو جەختیشیکردوەتەوە، ئەگەری باران بارین و ڕودانی هەورە بروسکە، لەکاتەکانی دوای نیوەرۆوە بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ و بەهەمان شێوە بۆ سبەینێ یەکشەمەش 27/7/2025 ئەگەری چالاکبونەوەی هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، شەپۆلی باران بارینەکە زیاتر ناوچە شاخاویەکانی باشور و باکوری پاڕێزگای سلێمانی و سنوری قەزای کۆیە و باکوری شاری هەولێر و قەزای ئاکرێ دەگرێتەوە و لەناوچەکانی دیکەدا ئەگەرەکە لاوازە .
وەڵام بدەوه