Kurdistan Press - ئەو دایەی قورئانێکی کردە دیاری بۆ مەسروە بارزانی کێ بوو؟ ئەو دایەی قورئانێکی کردە دیاری بۆ مەسروە بارزانی کێ بوو؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەو دایەی قورئانێکی کردە دیاری بۆ مەسروە بارزانی کێ بوو؟

ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی كارپێكردنی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، دایە حاجییەك قورئانێكی كردە دیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی كوردستان، پرسیار ئەوەیە، ئەو دایە حاجییە كێ بوو، چی پێ گوت؟ بەرپرسی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامەكەی دەداتەوە..

ئەمڕۆ یەكشەممە 20ی 7ی 2025، د. زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی 2 پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) وێنەیەكی ساتی بەخێرهێنانی دایە حاجییەك لەلایەن سەرۆكوەزیرانی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە و نووسیویەتی: "پێش چەند ڕۆژێک لەمیانەی کەمپەینی گوێگرتن لە خەڵک، لە گەڕەکی هاوکاریی شاری هەولێر دایە سەبیحەمان ناسی و بەخزمەتی گەیشتین کە گرفتی ئاوی ئەو گەڕەکە چەندین ساڵە بوو."

دەشڵێت: "دواتر سەردانمان کردەوە و بینیمان لە حەوشەی ماڵەکەی ئاویان هەیە و کەرەستەکانی پڕ ئاوکردووە، یەکێک بوو لەو کەسانەی زۆر لە خەمی ئاوی گەڕەکەکەی بوو و بەردەوام لە پەیوەندی بووە بۆ چارەسەری، ئەمڕۆش یەکێک بوو لە ئامادەبوانی ڕێوڕەسمی کارپێکردنی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، کاتێک جەنابی سەرۆکوەزیران بەخێرهاتنی کرد، قورئانێکی پیرۆزی پێشکەش بە جەنابی کاک مەسرور بارزانی کرد و گوتی: (یەک قەترە ئاومان نەبوو خێر و بەرەکەتت لۆ هیناین، یاڕەبی خوای گەورە لۆ خاتری ئەو قورئانە پیرۆزەی بتپارێزی)."

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه