دەستەی کەشناسی و بوومەلەرەزانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو 19ی تەمووزی 2025، ڕای گەیاند کە چاودێرییە بوومەلەرزەزانییەکانیان بوومەلەرزەیەکیان بە گوڕی سێ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر لە ڕۆژهەڵاتی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک تۆمارکردووە.
لە بەیاننامەیەکدا دەستەکە ڕای گەیاندووە، بوومەلەرزەکە لە دووریی نزیکەی 12 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری زاخۆ ڕووی داوە و هاووڵاتییانی نیشتەجێی ناوچە نزیکەکانی ناوەندی بوومەلەرزەکە هەستیان پێکردووە.
دەستەکە دووپاتی کردەوە کە هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانەوە نەگەیشتووە، هاوکات داوای لە هاووڵاتییان کرد خۆیان لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ و دەنگۆ بەدوور بگرن و پابەندبن بەو ڕێنوێنییانەی کە لەلایەن دەستەکەوە سەبارەت بە بوومەلەرزە دەردەچن.
وەڵام بدەوه