Kurdistan Press - عێراق لە بارەی ئاڕاستەكردنی درۆنەكان هاتە دەنگ عێراق لە بارەی ئاڕاستەكردنی درۆنەكان هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق لە بارەی ئاڕاستەكردنی درۆنەكان هاتە دەنگ

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ڕایگەیاند، دوای لێكۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەكان بۆ سەر پێگەی بەرگریی ئاسمانیی عێراق، دەركەوتووە كە ئەو درۆنانەی پێگە سەربازییەكانیان بە ئامانج گرتووە، لە دەرەوەی عێراق دروست كراون، بەڵام هەمووی لە یەك سەرچاوە (لایەن) و لە ناوەوەی عێراقەوە ئاڕاستە كراون چونكە هەموویان یەك جۆر بوون، ئەو لایەنەش دەستیشان كراوە كە ئەنجامی داوە و هەماهەنگیی كردووە.

ئاماژەی بەوەش كردووە: ڕێوشوێنی یاسایی بەرانبەر هەموو ئەوانەی تێوەگلاون لەو هێرشانە، دەگیرێتە بەر.

لە كۆتاییدا، ڕایگەیاندووە ئەوە پێشێلكارییەكی ڕوونی سەروەریی عێراقە و ڕێگە بە هیچ لایەن و گرووپێك نادرێ، سەقامگیری تێك بدات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه