ئەوقافی سلێمانی لەبارەی مەلا فاتیح شارستێنییەوە: خۆبەخش بووە و هەواڵی دوورخستنەوەی ڕاست نیی
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی سلێمانی، لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی مەلا فاتیح شارستێنی لە وتاردان راگەیاند، ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە و ناوبراو کارمەندی فەرمیی ئەوقاف نییە تا لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.
سەرچاوەکە ئەمڕۆ هەینی 18ی حوزەیران ئەوەیشی گوت، مەلا فاتیح شارستێنی کارمەندی ئەوقاف نییە و هیچ فەرمانێکی فەرمیی نییە کە وتار لەو مزگەوتەدا پێشکەش بکات. بەڵکو وەک خۆبەخشێک و تەنیا بۆ پێشکەشکردنی چەند وتارێکی دیاریکراو، شوێنی وتاربێژی مزگەوتەکەی بۆ ماوەیەکی کاتی پڕکردبووەوە.
هەمان سەرچاوە دووپاتی کردەوە، لەبەرئەوەی ناوبراو بە فەرمی دانەمەزرێندراوە، بۆیە هەواڵی لابردن یان دوورخستنەوەی لە وتاردان بنەمایەکی نییە.
هەروەها ڕوونیشی کردەوە کە بەپێی ڕێنوێنییەکان، وتارخوێنی مزگەوتەکان پێویستە یان کارمەندی فەرمیی وەزارەت بن یان فەرمانێکی وەزاریی تایبەتیان بۆ دەرچووبێت، کە ئەمەش مەرجێکە لە دۆخی مەلا فاتیح شارستێنیدا بوونی نییە.
وەڵام بدەوه