Kurdistan Press - وەزیری ناوخۆ بە تووندی هاتە دەنگ وەزیری ناوخۆ بە تووندی هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری ناوخۆ بە تووندی هاتە دەنگ

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، هێرشە درۆنییەكان كردەوەی تیرۆریستین، هەر لایەنێك لە پشت ئەو كارەوە بێت شەرمەزار دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 17ی تەمووز، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، زۆر ڕوونە كە درۆنەكان لە كوێوە ئاراستە دەكرێن، كە هەمیشە شادەماری ئابووری هەرێمی كوردستان دەكەنە ئامانج.

هەروەك دووپاتی كردەوە كە  هێرشە درۆنییەكان بە داخەوە كردەوەی تیرۆریستین، هەر لایەنێك لە پشت ئەو كارەوە بێت شەرمەزار دەبێت.

ئەو لێدوانەی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ رۆژنامەنووسان بوو كە داوای كرد حكوومەتی عێراق سنوورێك بۆ ئەو هێرشە درۆنییانە دابنێت و ئەو لایەنانەشی لە پشت ئەو هێرشانەن، ئاشكرا بكرێن و بدرێنە دادگا.

ئەوە لەكاتێكدایە كە ماوەیەكە هێرشی درۆنی پاڵاوگەكانی نەوتی كوردستان دەكەنە ئامانج كە گومان دەكرێت هەر ئەو گرووپە لە یاسا دەرچووانە بن كە لە رابردوودا هێرشیان دەكردە سەر كوردستان. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه