ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه بۆ ساڵی داهاتوو گۆڕانكاری له نرخی خوێندنی پارالێل ده‌كرێت له زانكۆ حكوومییه‌كاندا،گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاش ده‌ڵێت،ئه‌و ده‌نگۆیانه هیچ بنه‌مایه‌كی راستیی نییه‌و رێنماییه‌كان هه‌ر وه‌كو خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی ته‌مووز، عه‌باس ئه‌كه‌م گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند، رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت سه‌ره‌باره‌ت به خویندنی پارالێل وه‌كو خۆیه‌تی و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه بڵاوكراونه‌ته‌وه كه نرخی خویندنی پارالێل گۆڕانكاری تێداكراوه بۆ ساڵی داهاتوو دووره له راستییه‌وه.
عه‌باس ئه‌كره‌م ده‌شڵێت: زۆربه‌ی زانكۆ حكوومییه‌كان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان خوێندنی پارالێلی تێدایه‌و 45% داشكان كراوه له نرخه‌كاندا، ئه‌مسالیش ئه‌م داشكانه به‌رده‌وامی ده‌بێت و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له نرخه‌كان و داشكانه‌كه نه‌كراوه جارێ، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی خوێندن له ساڵی داهاتوودا له‌دوای 1-9 بڕیاری نوێ ده‌رده‌چێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی زیاتر گوتی: نرخی خوێندنی پارالێل به‌پێی زانكۆ و كۆلێژ و ته‌نانه‌ت به‌شیش ده‌گۆڕێت، هه‌ر یه‌كه‌و نرخێكی جیاوازی خۆی هه‌یه، به‌ڵام له‌كۆی هه‌موو زانكۆ و به‌شه‌كان به‌رێژه‌ی 45% داشكان له كۆی نرخی خوێندنی پارالێل كراوه بۆ قوتابیانی ئاره‌زوومه‌ند.
وەڵام بدەوه