ماوه‌ی دوو رۆژه ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان كه‌شێكی فێنكی به‌خۆیه‌وه بینیووه و له زۆربه‌ی شوێنه‌كانیش باران باریووه، شاره‌زایه‌كی كه‌شناسیش ده‌ڵێت: به‌هۆی هاتنی بارسته هه‌وایه‌كی فێنك كه تێكه‌ڵی شێیه‌كی زۆر بووه وای كردووه پله‌كانی گه‌رما تا پێنج پله نزم ببێته‌وه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 16ی ته‌مووز، محه‌مه‌د كه‌مال شاره‌زای بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند: تێكه‌ڵ بوونی شێیه‌كی زۆر له ئاسمانی كوردستان كه تێكه‌ل به بارسته هه‌وای هاتوو بووه و وای كردووه تۆپه‌ڵی گه‌رما هه‌ڵبكشێت و پله‌كانی گه‌رما تا پێنج پله نزمم ببنه‌وه و له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی كوردستانیش به رێژه‌ی جیاواز باران باریووه.
محه‌مه‌د كه‌مال ده‌شڵێت: ئه‌و كه‌شه تا راده‌یه‌ك فێنكه‌ی كه ئێستا له مانگی ته‌مووزدا هه‌یه تا 20ی مانگ به‌رده‌وامی ده‌بێت و كه‌شێكی پاریزی ده‌بینرێت، به‌ڵام به‌هۆی په‌له هه‌ور و شێی زۆره‌وه هه‌ست كردن به گه‌رما هه‌ر تێبینی ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ئه‌و كه‌شه‌ی له هه‌رێمی كوردستان رووی دا كه بووه هۆی باران بارین له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، شاره‌كانی عێراقی نه‌گرته‌وه،چونكه چه‌نده‌ی به‌ره‌و باكور بڕۆین پله‌كانی گه‌رما زیاتر نزم بوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. به‌پێچه‌وانه‌وه له شاره‌كانی عێراق پله‌كانی گه‌رما هه‌ر به به‌رزی مانه‌وه و كه‌شێكی گه‌رم و تۆزاوی هه‌بوو.
محه‌مه‌د كه‌مال شاره‌زای كه‌شناسی ئاشكراشی كرد، له 21ی ئه‌م مانگه‌وه شه‌پۆلێكی چڕی گه‌رما دیسان روو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه و گه‌رمای به‌تین دروست ده‌بێت و كاریگه‌رییه‌كانی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
وەڵام بدەوه