بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر رایگەیاند کە ئەم هەفتەیە ئاو دەگاتە هەموو مالێکی هەولێر
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بە شێوەی تێست هێلێکی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر تاقیکرایەوە ، بڕیارە لەم هەفتەیە سەرجەم هێلەکان تاقیبکرێنەوە ئاوەکە بگاتە سەرجەم ئەو گەڕەکانەی کە لێی سودمەند دەبن و دەکەونە بازنەی سەرەکی پڕۆژکە ، لەمبارەیەوە ئەندازیار عیماد عەلی بەڕێوەبەری هۆبەی هونەری لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر رایگەیاند، پڕۆژەکە لە پێش وادەی خۆی تەواو کرا، دوای دەرچوونی لە تێست کە بە شێوەیەکی ستاندارتی جیهانی دەپاڵورێت،ئەم هەفتەیە لە سەرجەم گەڕەکەکان تاقیدەکرێتەوە لە ٧ بۆڕی ڕەیسی ئاوەکە دەگاتە هەولێر ، هەروەها وتیشی چەند کێشەیەکی تەکنیکی لە بۆڕییەکان هەبوون چارەسەر کران
هەروەها بە گوتەی ئەندازیار عیماد عەلی زیاتر لە ٢٠ گەڕەکی هەولێر بە شێوەیەکی سەرەکی ئاوەکەیان پێدەگات ، ئەمڕۆش ئاوەکە دەگاتە دارەوتوو و بنەسڵاوە،هەروەها وتیشی بۆڕییە سەرەکییەکان چەند لقێکییان لێ بووەتەوە بۆ چەند گەڕەکێکی دیکەی ناوشار .
وەڵام بدەوه