Kurdistan Press - ڕاگەیاندراوێكی گرنگ لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی گرنگ لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕاگەیاندراوێكی گرنگ لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان

ئەمڕۆ دووشەممە 14/7/2025، كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیكور)، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: "كۆمپانیاكانی كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیكور)، خۆشحاڵن بەوەی گفتوگۆكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق، چڕبوونەوەی لەسەر گەیشتن بە ڕێككەوتنێك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆڕیی نەوتی عێراق - توركیا، لە ئامانجی ئەوەی هەناردەی نەوت لە داهاتوویەكی نزیكدا دەست پێبكاتەوە."

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو: "پێش ئەم گفتوگۆیانە، لە 12/7/2025، ئەندامانی ئەپیكور و نوێنەرانی كۆمپانیا نێودەوڵەتی و چالاكی بواری نەوت كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن، بەشدار بوون لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق، لەو كۆبوونەوەیەدا، كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان دووپاتیان كردەوە، ئامادەن دەستبەجێ هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆڕیی نەوتی عێراق - توركیا دەست پێبكەنەوە، ئەگەر هاتوو ڕێككەوتنێكی نووسراو و پابەندكەر هەبێت و تێیدا دڵنیایی بدرێت لە شێوازی پارەدانیان، هەروەها ڕێز لە گرێبەستە بەركار و یاساییەكانیش بگیرێت، هەروەها چارەسەری ئەو پارەیەش بكرێت كە هێشتا نەدراوەتە كۆمپانیاكان، پێویستە شێوازی پارەدن بەشێوەیەكی ڕێكوپێك و شەفاف كە پەسەند بێت لەلایەن كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان و حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، ئینجا لە ڕێگەی كاش، یان لە ڕێگەی گواستنەوەی پشكی نەوتی شایستە /وەك خۆی/."

مایڵز كاگینز، گوتەبێژی ئەپیكور، ڕایگەیاندووە: "ئەندامانی ئەپیكور، ئامادەن دەست بە هەناردەی نەوت بكەنەوە، هەر كاتێك ڕێككەوتنێكی نووسراو هەبێت و تێیدا ڕێز لە گرێبەستە بەركارەكانیان بگرێت كە بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەكانن، ئەندامانی ئەپیكور هەمووكات پێداگر بوون لەوەی پێویستە ڕێز لە گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنانیان بگیرێت و هیچ كاتێك بەشداریی هیچ كۆبوونەوەیەكی حكوومییان نەكردووە پێچەوانەی ئەمە پێشنیاز كرابێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا