Kurdistan Press - پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە پارێزگاری دهۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ 13ـی تەمموزی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی دهۆک و یانەی زاخۆ بۆ یاری کۆتایی جامی عێراق پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک و گۆهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەنجامدا.

لە هەردوو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وێرای پیرۆزباییکردن، سەرۆک بارزانی دەستخۆشی خۆی گەیاندە پارێزگاری دهۆک و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و هەردوو یانەی دهۆک و یانەی زاخۆ و راهێنەر و یاریزانانی هەردوو یانەکە و تەواوی وەرزشوانانی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی زیاتری لە پاڵەوانییەتیەکان بۆ هەردوو یانەکە خواست و سوپاسی کردن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه