مەریوان حاکم هادی ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە دابەشکردنی زەوی لە هەولێر دەست پێدەکات ، بۆ قۆناغی یەکەم زیاتر لە ٧هەزار زەوی ئامادەیە.
لە چوارچێوەی بریاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە یەکەم قۆناغی دابەشکردنی زەوی بە شێوازی تیرووپشک لە سنووری دوو شارەوانی هەولێر دابەش دەکرێت
لەم بارەیەوە مەریوان حاکم هادی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند:هەموو ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی زەوی لە سنووەری ٣٧ شارەوانی پارێزگای هەولێر تەواو بوون ، هەروەها وتیشی ڕۆژی سێشەممە ١٥ـی٧ی٢٠٢٥ لە ڕێوەرسمێکی فەرمی لە سنووری شارەوانییەکانی بەحرکە و بنەسڵاوە زەوییەکان بە شێوازی تیرووپشک دابەشی سەر فەرمانبەران دەکرێن
لەبارەی ژمارەی ئەو زەوییانەی لەو هەردوو شارەوانییەکە دابەش دەکرێن مەریوان حاکم هادی گوتی:ژماری زەوییەکان گە شارەوانی بەحرکە ٢٧٧٣زەوییە ، لە شارەوانی بنەسڵاوە ٣٥٨٢زەوییە ، هەروەها وتیشی ئەم پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت تاوەکوو لە سنووری هەموو شارەوانییەکانی هەولێر فەرمانبەران سوودمەند دەبن ، ئامادەکاری پێویست کراوە
وەڵام بدەوه