له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌یەدا، 600زیندانی گواسترایه‌وه زیندانی چه‌مچه‌ماڵ
دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ ده‌رگای زیندانه‌كه داخرا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی عێراقییه‌وه، دووباره زیندانی فیدڕاڵی چەمچەماڵ كرایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ٦۰۰ زیندانی لە گرتوخانەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بۆ زیندانه‌كه گواسترانه‌وه به‌چاودێری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان، توانای لەخۆگرتنی نزیکەی چوار هەزار زیندانی هەیە، بۆیه له‌مه‌ودوا زیندانی زیاتر له خوارو و ناوه‌ڕاستئ عێراق ده‌گوازرێنه‌وه زیندانه‌كه
وەڵام بدەوه