شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد بەهۆی بەرزی تیشکی سەروو وەنەوشەیی رێنمایان بۆ هاووڵاتییان بەو شێوەیە بۆ رۆژانی داهاتوو ناو وەرزی هاوین خۆیان لە تیشکی خۆر بپارێزن.
ئەم كەشناسە دەڵێت، پێویستە هاوڵاتییان لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی بۆ 4:00ی عەسر خۆیان نەدەنە بەرتیشکی خۆر بەهۆی بەرزی تیشکی سەرو وەنەوەشەیی، چونکە کاریگەریی خراپی هەیە بۆ چاوو پێست و دەبێتە هۆکارێک بۆ نەخۆشی شێرپەنجە و کاریگەریی خراپی هەیه بۆ سەرشانەکانی مرۆڤ و زیندەوەران.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردة پێویستە ئەو کەسانەی کارێکیان لە دەرەوە هەیە چاویلکەی تایبەتی و کوڵاو و چەتر بەکاربێنن یاخود دەرمانی دژە خۆر، هەروەها پێویستە هاووڵاتیان زوو زوو ئاو بخورێتەوە تاوەکو دووربن لە وشکبوونەوە.
ئەوەشی خستەڕوو ،باشترە گەشتی دوور نەکرێت کە زۆر پێویست نەبێ یان زۆر خۆبەردانه بەرخۆر لەوانەیه بێتە هۆی جەڵدەی گەرما، هەروەها پەلەوەر و ئاژەڵە شوێنیان فێنک و سێبەر بێت و ئاویان بەردەوام بۆ دانێن، چونکە ئەم گەرمایە کاریگەریی خراپی لەسەریان دەبێت.
وەڵام بدەوه